من ده‌بێت ساڵێك ئاوى ڕوون
له‌سه‌ر قاچ و قولم بڕوات
بۆئه‌وه‌ى پاك ببێته‌وه له چڵپاوى
خاكێكى بێ مروه‌ت. من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به گڵهسوورهى لادێیه‌كى دوور له‌شار
به‌ئاوى كانییه‌كى سازگار
بهشیعرى (ئه‌ى ره‌قیب)ى دڵدار.
خۆزگه بتوانم بهقوڵفى گۆزهیهكدا تێبَپهڕم
به‌ڵکو پیسیى ڕیاكاران له پێستم داماڵرێت.
ئه‌وه‌ى ماوه له ته‌مه‌نم
به‌شى راوه‌ستانم ناكات
له‌به‌ر جوڕنه‌ى حه‌مامێكى پڕ لهههڵمى ژیاندا
تا دوا وسڵى بێنوێژیى سیاسه‌ت له‌خۆم ده‌ركه‌م.
ئه‌وه‌ى ماوه له ژیانا
به‌شى پاڕانه‌وه‌م ناكات له خودا
تاكو له گوناهم خۆش بێ ده‌رهه‌ق به خۆم
ئه‌و كاتانه‌ى
ئاوى ده‌ریاكان ده‌ڕێژم به‌سه‌ر خۆما و
ده‌ڵێم خوایه
وسڵى نیشتمانپه‌روه‌رییم ده‌رده‌كه‌م!
خۆزگه بتوانم 14 ساڵ له گومڕایى
به ڕیشه سپییه‌كه‌ى باوكم
یان به فهقیانهكهى دایكم بسڕمه‌وه!
وه‌ك تهختهرهشى بێباكى قوتابخانه
له به‌رى ده‌ستم بنووسم
وانه‌ى یه‌كه‌م.
چۆن ئه‌م زمانه شیرینه
له‌ناو جانتاكه‌ى شانمدا بشارمه‌وه
بۆئه‌وه‌ى تاڵ نه‌بێت ؟
گوێچكه‌م به‌مۆم سواغ بده‌م
بۆ ئه‌وه‌ى گوێم
له ده‌نگى كهڵهشێرێكى نه‌زۆك نه‌بێت
كه پێى وایه ئه‌و نه‌بێت رۆژ نابێنهوه؟
من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به گهڕاوهكهى ئه‌حماوا،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه شوێنێكم
به‌ر شوێنى تۆپیوێك كه‌وتبێ
به‌بێ خواستى خۆم ده‌ڵێم: یاع
هه‌روه‌ها به چه‌شنى مناڵیی
خۆم خۆڵ و خوێ و تاكهنهعلێكم ده‌هێنم
بۆ پیرێژنى بچكۆلهى، مێخه‌ك لهملى هاوسێمان
پێى ده‌ڵێم: نه‌نه گیان، دایكم سه‌لامت لێ ده‌كا و
ده‌ڵێت ده‌مى بكوتهرهوه
ماوه‌یه‌كه زۆر سه‌رى كردۆته گریان
به‌ڵكو ئیدى عاقڵ ببێت !!!
له‌ئێستاشدا ...
ته‌رمى رابردوو ده‌شۆم و
وسڵى مردوو له گیانم ده‌رده‌كه‌م.
له‌به‌ر بارانى ئه‌ویندا
فڕینم ته‌ڕ ده‌بێ و
به‌هێمنى ده‌نیشمه‌وه،
بۆئه‌وه‌ى به‌زه‌مه‌ن بڵێم:
ئاینده‌م خۆشده‌وێت.