Main »
2009 »
ئه‌یلوول »
24 » خوا مێردێكی بۆ گه‌یاندم له‌قه‌رزاریی رزگاری كردم
9:40 Am خوا مێردێكی بۆ گه‌یاندم له‌قه‌رزاریی رزگاری كردم |
له‌دوا ده‌ركه‌وتنیدا له‌كه‌ناڵی میحوه‌ر ژنه ئه‌كته‌ری میسری سابیرن، باسی له‌ئه‌زموونی دابڕانی له‌هونه‌ر‌و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بواره‌كرد‌و رونیكرده‌وه كاتێك بۆته باڵاپۆش‌و وازی له‌نواندن هێناوه قه‌رزاربوه‌و تووشی ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی هاتوه به‌جۆرێك 2 ملیۆن جونه‌یهی میسری قه‌رزاربوه‌و تاقه شوققه‌كه‌ی خۆی خستۆته ره‌هنه‌وه‌و چه‌ندینجار بۆ حاڵی خۆی گریاوه، بۆ بژێوی به‌ڵام كه شوویكردوه مێرده‌كه‌ی قه‌رزه داراییه‌كانی بۆ بژاردووه‌و ئێستا ئاسووده ده‌ژی. سابرین راشیگه‌یاند ئه‌گه‌رچی زنجیره درامای ئو كه‌لسوم ناو ناوبانگی ئه‌وی به‌رزكردۆته‌وه به‌ڵام سودێكی دارایی ئه‌وتۆی بۆی نه‌بوه‌و 75 هه‌زار جونه‌ی كرێی له‌و درامایه وه‌رگرتووه كه به‌شی زۆری له‌ئیكسسواراتی فیلمه‌كه‌دا خه‌رج كردووه. له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ نواندن‌و هونه‌ر سابرین وتی "به‌دوای رۆڵی شیاو‌و گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێم‌و باڵاپۆشی‌و له‌چك نابێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاری نواندن‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند بۆ گه‌ڕانه‌وه هانده‌رمن". |
|
Views: 53 | Added by: sana | Rating: 0.0/0 |