|
|---|
|
| Calendar |
|---|
| « ئه‌یلوول 2009 » | | شه‌مه | یه‌ک ش | دوو ش | سێ ش | چوار ش | پێنج ش | هه‌ینى | | | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | | 27 | 28 | 29 | 30 |
|
|
بــه‌خێر بێن بۆ مـالـپـه‌ڕى سـانـا
Main » 2009 » ئه‌یلوول » 17 » هۆڵی سه‌ماكردن
|
|
وتی به‌ڵێ له‌هۆڵی سه‌ماكردن. وتم چون؟ وتی ئه‌مه چیڕۆكه‌كه‌یه بۆی گێڕامه‌وه وتی، له كۆڵانه‌كه‌مان مزگه‌وتێكی بچووك هه‌بوو، شێخێك پێش نوێژی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م كۆڵانه‌ی ده‌كرد، رۆژێكیان له‌پاش نوێژ كردن رووی له‌نوێژ كه‌ران كرد‌و گوتی كوا ئه‌م خه‌ڵكه بۆ دیار نین، به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان بۆ ناهێنه مزگه‌وت، وه‌ڵامیان داوه وتیان گه‌نجه‌كان هه‌موویان له هۆڵی سه‌ما كردنن. شێخ وتی: هۆڵی سه‌ما كردن؟ یه‌كێك وتی: هۆڵی سه‌ما كردن جێگایه‌كه تۆزه‌ك به‌رزه‌و له‌دار دروست كراوه، كچانی گه‌نج‌و كوڕانی گه‌نج له‌وێدا سه‌ما ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كه له‌شیان دانه‌پۆشراون، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانیش له‌چوارده‌وریان كۆبنه‌وه ته‌مه‌شایان ده‌كه‌ن، شێخ وتی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌شایان ده‌كه‌ن موسڵمانن: وتیان به‌ڵێ، وتی (لا حول ولا قوه الا بالله) هه‌ڵسن با بچین بۆ هۆڵی سه‌ما كردن بۆ ئامۆژگاری ئه‌م خه‌ڵكه: وتیان ئه‌ی شێخ، تۆ له‌كوێ ی ده‌چی بۆ كوێ؟؟ وتی بۆ هۆڵی سه‌ما كردن. هه‌وڵیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ساردی بكه‌نه‌وه، وتیان ئه‌گه‌ر بچین له‌وانه‌یه ده‌رمان بكه‌ن‌و جنێوی ناشیرینمان پێ بده‌ن، وتی ئایا ئێمه باشترین له پێغه‌مبه‌رمان محمد ()كه‌ئه‌زیه‌ت درا له پێناوی خودا؟ شێخ ده‌ستی یه‌كێك له نوێژكه‌رانی گرت‌و بۆ ئه‌وه‌ی هۆڵێ سه‌مای نیشان بدات. كاتێك گه‌یشتنه هۆڵی سه‌ما كردن خاوه‌نی هۆڵه‌كه لێ ی پرسین‌و وتی ئێوه چیتان ده‌وێت. شێخ ئه‌وه‌ی وتی، هاتووین بۆ ئامۆژگاری ئه‌وانه‌ی له‌ناو هۆڵی سه‌ماكردندان، خاوه‌نی هۆڵه‌كه سه‌ری سوڕما نه‌ی هێشت بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام زۆر داوایان لێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان پێ بدات بچنه ژووره‌وه، له‌هه‌مان كاتدا پاره‌یه‌كی زۆریان پێدا، زیاتر بوو له كرێ ی رۆژانه‌ی خۆی. ئینجا رازی بوو به‌ڵام داوای لێیان كرد به‌یانی بێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ما كردن نه‌ماوه، ئه‌و گه‌نجه وتی ئه‌و رۆژی كه شێخ هاته ناو هۆڵه‌كه من له‌وێ بووم، سه‌ما ده‌ستی پێ كرد به كچه‌كان، له‌كاتی كۆتایی پێ هات، په‌رده داخراو ئینجا جارێكی تر كرایه‌وه به‌ڵام شێخ سه‌ری خوی له‌به‌ر خۆی نابوو سه‌ڵاوه‌تی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر () لێ ده‌دا، له‌پاشان ده‌ستی كرد به ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی كه هیچ ئاگایان له‌خۆیانه‌وه نییه، كه ته‌ماشا یان كرد وا شێخ له‌به‌رامبه‌ریان راوه‌ستاوه‌و ئامۆژگاریان ده‌كات، ده‌ستیان كرد به‌هاوار كردن‌و پێكه‌نین‌و قسه‌ی ناشرین، به‌ڵام شێخ هیچ گوێ ی نه‌دایه قسه‌كانیان، تا یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌كه وتی بێ ده‌نگ بن تا گوێمان له‌م شێخه بێت بزانین چی ده‌ڵێت. هه‌موو بێ ده‌نگ بوون، تاوای لێهات ته‌نها گوێیان له‌ده‌نگی شێخه‌كه بوو. كه قسه‌ی وای ده‌كرد كه‌هیچ گوێمان لێ نه‌ببوو، هه‌ندێك له سوڕه‌تی قورئانی بۆمان خوێنده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان () و چه‌ند چیڕۆكێكی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا. له‌دواییدا فه‌رمووی ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه له‌ژیاندا‌و خواتان له‌خۆ رازی نه‌كردووه. كوانی ئه‌م هه‌موو خۆشیانه كه ئێوه بردووتا نه‌سه‌ر له رۆژانی رابردوو، ئه‌مانه هه‌مووی ڕۆیی، به‌ڵام ته‌نها لاپه‌ڕه‌كانتان ماون كه هه‌مووی ره‌شن پڕن له‌كاری ناڕه‌وا، رۆژی زیندووبوونه‌وه پرسیارتان لێوه ده‌كرێت، ئه‌ی خه‌ڵكینه ته‌ماشای كاری خۆتان كردووه، به‌ڵام باش بزانن ئێوه به‌رگه‌ی ئاگر ناگرن له‌سه‌ر دونیا ئه‌م ئاگره به‌شێكه له‌حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ. ئه‌ی گه‌نجینه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا تاكاتتان له‌ده‌ست نه‌داوه‌و مردن یاخه‌ی نه‌گرتوون. وتی خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی ده‌ستی كرد به‌گریان. ئینجا شێخ هۆڵی سه‌مای به‌جێ هێشت‌و خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی به‌دوای كه‌وتن، له‌گه‌ڵ خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ش هه‌موویان له‌سه‌ر ده‌ستی شێخه‌كه تۆبه‌یان كرد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا‌و په‌شیمان بوون له‌سه‌ر كاره‌كانی رابردوویان، سوپاس بۆ خودا |
|
Views: 51 | Added by: sana | Rating: 0.0/0 |
|