Main »
2009 »
ئه‌یلوول »
14 » رِێكخراوى ئافره‌تانى موسوڵمانى سویدى: نزیكه‌ى 30.000 ئافره‌تى سویدى موسوڵمان بوون
5:01 Pm رِێكخراوى ئافره‌تانى موسوڵمانى سویدى: نزیكه‌ى 30.000 ئافره‌تى سویدى موسوڵمان بوون |
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ سایتىswissinfo یه‌كێك له‌و ئافره‌ته سویدیانه‌ى كه‌ناوى Monica Nur Sammour-Wüst ه باسى ژیانى خۆى ده‌كات.ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌نی 35 ساڵه و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاینی پرۆستانتیه‌كان بووه ئه‌و هه‌موو كات واى هه‌ست كردووه كه موسوڵمانه.
ئه‌و ئافره‌ته ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بووه‌ته موسوڵمان و له پێشدا چالاكوانێكى قوتابخانه‌ى یه‌كشه‌ممه بووه ئه‌و وه‌كو رِابردوویه‌ك ته‌ماشاى كاره‌كانى ده‌كات."مامۆستا هه‌میشه پێى ده‌وتین كه خودا بینا وبیسه‌رى هه‌موو شتێكه به‌ڵام خۆ ئه‌و كورِى خۆى ناردووه(حه‌زره‌تى مه‌سیح) تا ببێته ناوه‌ندێك له نێوان ئه‌وو جیهاندا.
منیش كه چوومه ماڵه‌وه به دایكمم گووت خودا بیناو بیسه‌رى هه‌موو شتێكه ئیدى من هیچ ناوه‌ندێكم ناوێت""ئێستا كه موسوڵمان بووم نوێژ ده‌كه‌م بۆ یارمه‌تى،نوێژه‌كانم رِاسته‌وخۆ ده‌كه‌م.په‌یوه‌ندى رِاسته‌وخۆى به‌نده‌كان له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌گاریاندا كۆڵه‌كێى سه‌ره‌كى ئایینى ئیسلامه""له ساڵى 1992 له‌ته‌مه‌نى 22 ساڵیمدا له گه‌ڵ كورِێكى لوبنانیدا ژیانى هاوسه‌ریم پێكهێناو، به‌درێژایى ئه‌و كاته هه‌میشه له خۆمم ده‌پرسى به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى مردنه‌وه.له ئاینى مه‌سیحیدا هیچ وه‌ڵامێكم به ده‌ست نه‌هاتووه.مردن بابه‌تێكى سه‌ره‌كیه" مێردى ئه‌م ئافره‌ته به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ كاتێك له مردن نه‌ترساوه چونكه ئه‌و به‌شدارى چه‌ندین شه‌رِى كردبوو.شتێكى واى نه‌ده‌زانى سه‌باره‌ت به ترس له مردن له‌و كاته‌ى ته‌نها 22 ساڵ بووه. مۆنیكا ده‌ڵێت"بۆ ئه‌و هه‌موو شت رِوون بوو چونكه مردن له ئایینى ئیسلامدا زۆر رِوون و ئاشكرا باسكراوه.بۆیه ده‌ستم كرد به لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئیسلام وه له یه‌ك خاڵدا له‌ناكاوێكدا تێگه‌یشتم. برِوام به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فریشته‌وقه‌زاو قه‌ده‌ر وزیندووبوونه‌وه كرد ئێستا من موسوڵمانم وه‌كو پێشتر هه‌ستم پێكردبوو.به‌فه‌رمى له ساڵى 1992 موسوڵمانبوونى خۆم رِاگه‌یاند" دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ى له رِووداوێكى هاتوچۆدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات مۆنیكا له‌گه‌ڵ پیاوێكى تردا ژیانى هاوسه‌رى پێك دێنێت به‌ڵام دواى شه‌ش ساڵ له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه.ئێستا ئه‌و وه‌كو دایكێك خاوه‌نی كورِێك و دوو كچه وه‌كو خێزانێكى موسوڵمان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.مۆنیكا ده‌ڵێت" وه‌كو موسوڵمان پێویسته به‌خێویان بكه‌م تا ده‌گه‌نه ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵى.ئێمه له ماڵێكدا ده‌ژین و دروشمه‌كانیش جێبه‌جىَ ده‌كه‌ین منداڵه‌كانیش به‌مه رِازین.واده‌زانم بۆ ئه‌وانیش شتێكى ئاساییه"
ئایا رِووى نه‌داوه كه یه‌كێك له منداڵه‌كان ئه‌م رِه‌وشه‌یان پێخۆش نه‌بىَ؟
"ئه‌و هه‌سته قووڵه‌ى من بۆ خودا واى كردووه شتى وا رِوونه‌دا.ئه‌و زۆر به‌وه‌فایه بۆ من. چونكه ئیسلام رِێگاى ژیانه.ئه‌وه وه‌كو كراسێك نیه به‌ئاره‌زووى خۆت بیگۆرِى"
تا ئێستا ئه‌و واهه‌ست ده‌كات و وا بیر ده‌كاته‌وه كه ئایین زۆر له‌كه‌س ناكات"ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكى ناخۆشدا منداڵه‌كان نه‌یانویست له گه‌ڵ ئیسلامه‌تیدا بن ئه‌وا پێویسته تا ته‌مه‌نى باڵغ بوون ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵگرن" سه‌باره‌ت به كۆت كردنى ئافره‌تانیش له ماڵان‌دا Nur Sammour-Wüst ئه‌مه رِه‌ت ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌و سویدیه و ده‌ڵێت"له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا 1400 ساڵ پێش ئێستا ئافره‌ت به‌شدارى سیاسه‌ت و فیكرى كردووه دیل كردنى ئافره‌ت له ماڵه‌وه بیرى پیاوانه نه‌ك ئایین" به‌پێى قسه‌كانى نوور بێت ئافره‌ته موسوڵكانه‌كانى سویسرا زیاتر تووشى كێشه ده‌بن تاوه‌كو ئه‌و ئافره‌ته سویسرییانه‌ى موسوڵمان ده‌بن. زۆربه‌ى كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان زمان نازانن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"به‌رِاستى ئه‌وان زۆر حه‌زیان له‌وه‌یه زمانى ئه‌ڵمانى فێرببن"" پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت له هه‌ركوىَ ژیایى ده‌بىَ زمانیان بزانى چونكه ده‌توانیت مامه‌ڵه به‌و زمانه بكه‌یت" " له رِوانگه‌ى منه‌وه.ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسوڵمان له سویسرا ژیا پێویسته زمانى ئه‌و وڵاته بزانن،پێویسته بتوانن به‌و زمانه قسه بكه‌ین.پێویسته ئه‌وان زمانى ئه‌ڵمانى بزانن.تاوه‌كو بتوانن گفتگۆى پىَ بكه‌ن . |
|
Views: 97 | Added by: sana | Rating: 0.0/0 |