Main »
2009 »
ئهیلوول »
14 » ڕونكردنه وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌وی قه‌در
4:45 Pm ڕونكردنه وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌وی قه‌در |
گومان له‌وه‌دا نیی یه كه‌له مانگی ره‌مه‌زاندایه و له ده‌شه‌وه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ(انا انزلنا فی لیله القدر) دواتریش ده‌فه‌رموێ(شهر رمضان الذی انزل فیه القرا‌ن) وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه واله وسلم) ده‌فه‌رموێ(فاتبعوهافی العشر الأواخر)بخاری ومسلم ریوایه‌تیان كردووه م . موحه‌ممه‌د پێنجوێنی
رێزوگهورهیی شه‌وی قه‌در چیه؟ قورئانی پیرۆز رێز و پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه له‌چه‌ند ئایه‌تێكدا ڕوون ده‌كاته‌وه،كهلهسورتێكدا به‌ناوی قه‌دره‌وه ناوی ناوه (انا انزلناه فی لیلة القدر)هه‌تا كۆتایی سوره‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه رێزی ئه‌م سوره‌ته باس ده‌كات. 1ـ قورئانی پیرۆزی تیادابهزیوه . 2 ـ خوای گه‌وره پرسیاری گه‌وره‌ی ده‌كات(وما ادراك مالیلة القدر) ئه‌م جۆره پرسیاره نیشانه‌ی گه‌وره‌یی پرسیار لێكراوه. 3 ـ یه‌ك شه‌وه چاكتر لهههزارمانگ(خیر من الف شهر) . 4 ـ فریشته‌كان له‌و شه‌وه‌دا داده‌به‌زنه سه‌ر زه‌وی . 5ـ جبریل خۆی به‌فه‌رمانی خوای داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وه‌ی 6ـ هه‌تا به‌یانی هێمنی وفهڕو سۆزی خوایی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌گرێت وه(سلام هی حتی مطلع الفجر).
شه‌وی قه‌در چیه‌و بۆ چی ناوی قه‌دری لێنراوه؟ بریتییه یه له‌و شه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز تیایدا دابه‌زیوه، قورئانی پیرۆز به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات(انا انزلناه في لیلة القدر)شه‌وێكه تیایدا په‌یوه‌ندی زه‌وی و ئاسمان دروست ده‌بێت به‌زه‌یی خوایی بۆ مرۆڤه‌كان وبهههندوهرگرتنی ژیانی مرۆڤ تێا ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره یاسایه‌كی به‌رز و به‌نرخ وگه‌وره‌یی وه‌كو قورئان ده‌نێرێت وده‌یكاته دواین په‌یامی ئاسمان بۆسه‌ر زه‌وی قورئان به‌ووشه‌ی قدر ناوزه‌دی كردووه ، واته ڕێز‌و گه‌وریی و كه ئه‌ویش دیاره ئه‌و په‌یامه‌یه كه دابه‌زیوه تیایدا. ئه‌م شه‌و به‌ر كام له‌شه‌وه‌كانی كۆتایی مانگ ده‌كه‌وێت گومان له‌وه‌دا نیی یه كه‌له مانگی ره‌مه‌زاندایه و له ده‌شه‌وه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ(انا انزلنا فی لیله القدر) دواتریش ده‌فه‌رموێ(شهر رمضان الذی انزل فیه القرا‌ن) وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه واله وسلم) ده‌فه‌رموێ(فاتبعوهافی العشر الأواخر)بخاری ومسلم ریوایه‌تیان كردووه واته له‌ده ڕۆژی دواید بگه‌رێن بۆی، هه‌روه‌ك لهفهرموودهیهكی تردا ده‌فه‌رموێ( تحر والیلة القدر فی الوتر من العشر الاواخرا)البخاری/2017واته له شه‌وه تاكه‌كانی ده‌ڕۆژی دواید بۆ شه‌وی قه‌در بگه‌رێن. عائشه ده‌فه‌رموێ(كان رسول الله اذا دخلت العشر شد ئزرة واحیا لیله وایقط اهلة) واته: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه واله وسلم)كاتێ ده‌ڕۆژی كۆتایی ڕه‌مه‌زان ده‌هات مێزه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌ست و خۆی ئاماده ده‌كرد بۆی شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه،خێزانه‌كانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌سان. لێره‌دا ڕای جیاواز هه‌یه كهبهركام شه‌و ده‌كه‌وێت، ئایا شهوهتاكهكانهو ته‌نه یان یان له‌شه‌وه تاكه كانیشدا یه‌ك شه‌وی دیاری كراوه زانایان چه‌ند ڕایهكیان هه‌یه: 1/هه‌ندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست ویه‌كی ڕه‌مه‌زانه 2/هه‌ندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست وسێ ی ڕه‌مه‌زانه 3/هه‌ندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست و پێنجی ڕه‌مه‌زانه 4/هه‌ندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست وحه‌وتی ڕه‌مه‌زانه 5/هه‌ندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست ونۆی ره‌مه‌زانه، ڕای زۆرینه‌یان له‌سه‌ر بیست وحه‌وت كۆیه، پێشه‌وا ئه‌حمه‌د فه‌رموده‌یه‌ك ده‌گێرێته‌وه له‌عبدالله كوڕی عومه‌ره‌وه(خوای لێ ڕازی بێت )كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه واله وسلم)فه‌رمویه‌تی (من كان معرها فلیغیرها لیلة السابع والعشرین)مسند احمد2/27/157. واته: هه‌ركه‌سێك یبهیهوێن له شه‌وی قه‌دردا بگه‌رێت بالهشهوی بیست وحه‌وتدا بگه‌رێت. فه‌رمووده‌یه‌كی تركه مسلم و پێشه‌وا احمدو ابوداود وترمزی ده‌یگرینه‌وه لهئوبی كوڕی كه‌عب ئوبه‌ی وتی(والله الذی لااله لاهو انها لفی رمضان والله انی لاعلم ای لیلة هی لیلة التي امرنا رسول الله(ص)بقیالها هی لیلة سبع وعشرین. وامارتها ان تطلع الشمس في صیعة یومابیضاو لاشقاع لها)مسلم220/2/128 واته: سوێند به‌و خوایه‌ی كه جگه له‌و كه‌سی ترنی یه ، ئه‌وشه‌وه لهڕهمهزاندایه ، وه سوێند به خوا ئه‌زانم كام شه‌وه‌یه، ئهوشهوهیه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه واله وسلم فه‌رمانی پێكردنی كهشهوهكه زیندووبكهینهوه ئه‌ویش شه‌وی بیست وحهوته، نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌له‌به‌ره به‌یانه‌كه‌یدا ڕۆژ هه‌ڵدێت ڕه‌نگی سپیه‌و تیشكی نی یه. لێره‌وه ده‌توانین بڵێن 1/ ئه‌و شه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بێ گومان نازانین كام شه‌وه‌یه بۆیه ئه‌وه‌ی كه ڕوونه وئاشكرایه له‌شه‌وه تاكه‌كاندایه، چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسكران هه‌موویان گومان ده‌به‌خشن له‌بڕوای ته‌واو ودواترپێغهمبهر صلی الله علیه واله وسلم لهووتارێكدا فه‌رمووی(انی اریت لیلهه القدر پم فالتمسوها فی العشر الاخر فی الوتر)بخاری/2018 واته شه‌وی قه‌درم پی ووتراوه به‌ڵام پاشان له‌بیرم برایه‌وه، ئێوه بۆی بگه‌رێن له‌شه‌وه تاكه‌كانی ده ڕۆژه‌كه‌ی دوایدا. 2/ئه‌م شه‌وه به‌نادیاری هێڵراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵ وكۆششی تیابكرێت به‌ندایه‌تی زیاتری تیا ئه‌نجامبدرێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ(انی خرجت لآجزكم بلیلة القدلر،فتلاحی فلان وفلان فمعت، وعسی ان یكون خیرا لكم فالتمسوها)بخاری/2023 واته من بۆیه ده‌رچوم هه‌تا هه‌وڵی شه‌وی قه‌در بده‌م بۆ ئێوه،/ به‌ڵام فڵان وفڵان زۆركێ به‌ركێ و چهلهحانهیان كرد، لهبیم برایه‌وه وه‌ئه‌وه‌ی دهمهزانی نه‌ما ئومێدم وایه ئه‌مه‌یان بۆ ئێوه باش بێت بگه‌ڕێن بۆی.
ئه‌م شه‌وه چۆن زیندو بكه‌ینه‌وه ؟ شه‌وێكه پیرۆزه هه‌ركه‌سێك تیا بی به‌ش ببێت له‌هه‌موو خێر‌و بێرهكان بێ به‌ش ده‌بێت ، بۆیه ده‌بێت زۆر سور بین له‌سه‌ر زیندو راگرتنی، ناوی خۆمان له‌ساته‌كانی ئه‌م شه‌وه‌دا تۆماربكه‌ین. پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(من قام لیلة القدر ایماناَ واحتساباَغفرلماتقدم من زنبه) واته هه‌ركه‌سیك شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه بهبروایهكی پته‌وو ته‌واوه‌وه به‌ته‌مای پاداشتی خوایی بێت، له‌گوناهه‌كانی پێشوی خۆش ده‌بیت كه‌واته زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وانه مایه‌ی نه‌مانی گوناهه‌كانه. پیغه‌مبه‌ری پیشهوامان ئه‌م كارانه‌ی له‌م شه‌وه‌دا ده‌كرد. 1/ خۆی ئاماده ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وانه‌ی له‌كیس نه‌چیت ده‌یفه‌رموو(اذا دخل العشر شدفزره) 2ـ شه‌وه‌كانی به‌به‌ندایه‌تی و خواناسین زیندوو ده‌كرده‌وه( واحیا لیلة) 3 ـ خێزانهكای به‌خه‌به‌ر ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش بن له وپڕۆژهخێرهدا 4 ـ له‌م شه‌وه‌دا (اعتكافی) ده‌كرد واته به‌نیه‌تی به‌ندایه‌تی بۆخوا له‌مزگه‌وت ده‌مایه‌وه. 5ـ له‌م شه‌وه‌دا خواردنی نه‌ده‌خوارد ، كه‌ئه‌مه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ره‌وه ته‌نها بۆ ئه‌و هه‌یه وابكات وه‌ك ده‌فه‌رموێ(انی لست مثلكم انی اطعم واسعی) واتهمن وه‌ك ئێوه نیم من خواردن و خواردنه‌وه‌م پێ ده‌درێت. 6ـ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه واله وسلم)دۆعایهكی فێری عائشه‌ی خێزانی كرد كه‌له‌م شه‌وه‌دا زۆر بیڵێته‌وه ئه‌ویش بریتی یه له( اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنی) واته خوایه‌گیان تۆ لێبوردنت پێ خۆشه ده‌لێم ببوره. 7 ـ قورئان خوێندن له‌م شه‌وه‌دا پاداشتی زۆری هه‌یه، ده‌بێته ڕووناكی بۆدنیاو قیامه‌تی مرۆڤه‌كان. 8 ـههركهسێك نوێژی عیشا به‌یانی به‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو شه‌وه‌كه‌ی زیندوكردبێتهوه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت(من صلی العشاو فی جماعه فكأنما قام نصف اللیل ومرة صلی الصبح فی جماعه فكانما صلی اللیل كله)پێشه‌وا احمد ومسلم گێراویانه‌ته‌وه |
|
Views: 84 | Added by: sana | Rating: 0.0/0 |