ئه‌و کۆچه‌ی تۆ له ناکاو بوو منی خسته گومانه‌وه وه‌کو مه‌جنون دێوانه بوم به ده‌ست وه‌فای زه‌مانه‌وه
ووڵات نه‌ما بۆت نه‌گه‌ڕێم ڕێبوار نه‌ما لێی نه‌پرسم
له دووری تۆ ئازیزه‌که‌م له‌م شاره‌دا ته‌نیا بێکه‌سم
زۆر ئه‌ترسم له غوربه‌تا له ته‌نیایی و له بێزاری
هانا به‌رێ بۆ دڵی تر له یادم که‌ی به‌یه‌ک جاری
له گوڵزاری بخی دڵتا گوڵی عه‌شقم ههڵوهڕێنی
دوای سوتانی گشت ته‌مه‌نم په‌یمانی خۆت بشکێنی
له ئامێزی شاری خه‌ما یادگاریممت له یاد بچێت
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت ساڵانێکی زۆری پێ بچێ
ئه‌وسا منیش وه‌کو بول بول چاوه‌ڕوانی کام به‌هار بکه‌م
زامی سه‌ختی دڵه‌ی به سوێم به کام ده‌رمان تیمار بکه‌م